زانیاری

كۆمپانیای كار

كۆمپانیای كار
كۆمپانیای كار كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌ كه‌ ‌له‌ ساڵی ١٩٩٩ له‌ هه‌ولێر دامه‌زراوه‌. جگه‌ له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی كه‌ له‌ هه‌ولێره‌ ، كۆمپانیای كار لقی له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هه‌یه‌ وه‌ك توركیا و ئوردون و به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئیمارات و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. كۆمپانیای كار له‌ سێكته‌ری ئه‌ندازیاری و بیناسازی پڕۆژه به‌ گشتی و له‌ سێكته‌ری وزه‌ به‌ تایبه‌ت‌ كار ده‌كات( نه‌وت، گاز و كاره‌با). كۆمپانیای كار هه‌ر له ساڵی  ٢٠٠٣ نزیكه‌ی ٢٤٠٠ پڕۆژه‌ی كردووه‌ له‌ بواری چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكان و دابین كردنی ئاو و پێداویستی ته‌ندروستی و بیناسازی قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه. كۆمپانیای كار به‌شداری له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ زه‌وی و زار، بیناسازی ٤٥٠٠ یه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌ له‌ ئاشتی ستی جگه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌پارتمێنتی نیشته‌جێبوون و بیناسازی بانوو مۆڵ و باڵه‌خانه‌ی ١٣ نهۆمی  له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای كار و كۆمه‌ڵگه‌ی شاری كار ستی له‌ شاری دهۆك كه‌ له‌  ١٠٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێكدێت. كۆمپانیای كار زۆر پڕۆژه‌ی له‌ بواری نه‌وت و كاره‌با جێبه‌جێ كردووه‌، وه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی خورماڵه‌، پاڵاوگه‌ی هه‌ولێر و چه‌ندین وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای لاوه‌كی له‌ هه‌ولێر و دهۆك، كارگه‌ی چیمه‌نتۆی نه‌جه‌ف، بەم دواییانەش  دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنای وزە لە خورمەلە بە ١٠٠٠ مێگاوات.  بۆ هه‌موو پڕۆژه‌كان، ژماره‌ی ته‌واوی  كارمه‌ندانی كۆمپانیای كار ده‌گاتە نزیكه‌ی ٣٤٠٠ كارمه‌ند كه‌ ئه‌ندازیاری تایبه‌ت و دیزاینه‌ر و ته‌كنینكار و كارمه‌ندی دابینكردن و بیناسازی له‌ خۆده‌گرێت. گروپی كۆمپانیای كار له‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك پێكدێت كه‌ هه‌ر یه‌كێك  تایبه‌ته‌ به‌ جۆره‌ چالاكیێكی جیاواز وه‌ك وه‌به‌رهێنان، بیناسازی، گواستنه‌وه‌و دابینكردن، دڵنیایی و ئاسایش .

copyright © 2018 all rights reserved. created by avesta group